٢٤ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٢٣
تووشبوونی ۶۴ ئێرانی بە کرۆنا / مەرگی ۵۰ کەس وەدرۆ خرایەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی تووشبوانی کرۆنا لە وڵات گەیشتووەتە ۶۴ کەس و تا ئێستاش ۱۲ کەس گیانیان لە دەستداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وتەبێژی سەرۆکایەتی مەجلیسی ئێران بە هەواڵنێرانی وت؛ وەزیری تەندروستی پێمانی ڕاگەیاندووە کە ئەو ڕێژەیەی کە دەوترێت لە نەخۆشخانەکان ڕاگیراون هی زیاتریان ئانفۆڵانزایە و تەنیا لە ئێران ئێستا ۶۴ کەس تووشی کرۆناڤایرۆس بوونە.

وتیشی : تا ئێستا ۱۲ کەس لە ئێران بە هۆی کرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو هەواڵە درۆیە کە نوێنەری قوم وتوویەتی ۵۰ کەس مردوون  و ئەم دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە.

 ئەوەشی راگەیاند کە لەباری کەلوپەلی پزیشکیەوە کێشە و کەمایەسیمان نییە و دەست دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی دەمامەک و پاککرەوە بە بەلاش لە ناو خەڵکدا بۆ ئەوەی پێشگیری لە تەشەنە سەندی نەخۆشیەکە بکرێت.

...........
340